کوردستان

باڵکێش ناوی کوژراوانی ناو ئۆتۆمبێلەکە ئاشکرا دەکات کە بەر هێرشی تورکیا کەوتن

17-06-2022
باڵکێش ناوی کوژراوانی ناو ئۆتۆمبێلەکە ئاشکرا دەکات کە بەر هێرشی تورکیا کەوتن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ هەینی، درۆنێکی تورکی هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە سنووری قەزای کەلار و چوار کەس کوژران. دوای بەدواداچوونێکی باڵکێش، دەرکەوت کە کوژراوەکان سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بوون.
یەکێک لەوانەی کە کوژراوە، ژنە شەڕڤانێکە بە ناوی هەڤاڵ ڕاپەڕین، کە یەکێک بووە لە سەرکردە دێرینەکان پەکەکە.
ئەو کەسانەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، هەموویان خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن و یەکێکی تریان ناوی فەرهاد دێرکە. بەڵام تائێستا پەکەکە ناوی کوژراوەکانی بڵاو نەکردۆتەوە.

فەرھاد دێرک