کوردستان

کۆسرەت رەسول عەلی گەڕایەوە هەرێمی کوردستان

04-06-2022
کۆسرەت رەسول عەلی گەڕایەوە هەرێمی کوردستان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

هەڤاڵ کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
لەمبارەیەوە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان مەسعودی مەلا هەمزە سکرتێری رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسول عەلی رایگەیاند دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست ئەمڕۆ شەممە ٤/٦/٢٠٢٢ هەڤاڵ کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تەندروستیەکی باشەوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان