کوردستان

گەنجێکی کورد دەبێتە جێگری پارێزگاری لەندەن

26-05-2022
گەنجێکی کورد دەبێتە جێگری پارێزگاری لەندەن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرباز بەرزنجی ئەو گەنجە کوردەی لە کاتێکدا کە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییەکانە ئەمڕۆ وەکو جێگری پارێزگاری لەندەن هەڵبژێدرا.

سەرباز بەرزنجی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، ئەمڕۆ لە ڕێوڕسمێکی شایستە و تایبەتدا سەرەڕای ئەرکی ئەنجومەنی شارەوانی ئەرکێکی ترم پێسپردرا، بە زۆرینەی دەنگی ئەنجومەن وەک جێگری پارێزگار ھەڵبژێردراین.

دەشڵێت، زێدەترخۆشحاڵ بووم لەو ڕێوڕەسمەدا بە جلوبەرگی نەتەوەیی کوردییەوە سوێندی یاسایم بەجێگەیاند.