کوردستان

ئاسایشی راپەڕین شەش کەسی بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیر کرد

26-05-2022
ئاسایشی راپەڕین شەش کەسی بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیر کرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئاسایشی راپەڕین ڕایگەیاند، شەش کەسیان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە کە 2 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 26.5.2022 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بۆ رێگریکردن لە بازرگانی و بەکارهێنان و بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و وەرگرتنی زانیاریی ورد، شەش تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بڕی دوو کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) یان پێ بووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بە فەرمانی دادوەر بە پێی ماددەی (٢٦) لە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرو کارتێکەرە عەقڵییەکان) تۆمەتبارەکان راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە لە دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر.