کوردستان

لە ھەولێر پیاوێک برایەکی خۆی دەکوژێت

16-05-2022
لە ھەولێر پیاوێک برایەکی خۆی دەکوژێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی ھەلێر ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە پیشەسازی باکور، هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕووداو بەمەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، دواتر دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ابراهیم ج. م.) لە سەر کێشەی خێزانی لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ح. ج. م.) کوژراوە کە خەڵکی شاری دهۆکن.

پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخست و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری تاوانەکە دەستگیر بکات.