کوردستان

ھۆشداریی لەبارەی خۆڵبارینەوە دەدرێ

16-05-2022
ھۆشداریی لەبارەی خۆڵبارینەوە دەدرێ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرى تەندروستیى کەرکووک، مەترسی خۆڵبارینەکەی ئەمڕۆی کەرکوک ئاشکرا دەکات و دەڵێ"ھەڵگری مادەی کیمیاییە".

نەبیل مەهدى بوشناق، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى کەرکووک لەمبارەوە گوتی : تا ئیستا 200 کەس رەوانەى نەخۆشخانەکان کراون کە بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی هەناسەتووندی بوون.

داواش لە هاووڵاتییان دەکات بۆ کارى "زۆر پێویست" نەبێت لە ماڵەکانیان نەچەنە دەرەوە، بەوپێیەى ئەم خۆڵبارینە "هەڵگرى ماددەى کیمیاییە مەترسیدارەکانە".