کوردستان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق دەكات

14-05-2022
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق دەكات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆك مەسعود بارزانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (14ی ئایار/ مایۆی 2022) لە سەلاحەددین پێشوازی لە فیلیپ ڤاندین بولك، باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی عێراق تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی دیكه‌یی ئەو كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی بەلجیكا وێڕای ئاماژەدان بۆ رۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە خەباتی گەلی كوردستان، سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی كرد بۆ هەماهەنگی و پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جیاجیاكاندا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا و هەروەها پێویستیی ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی خەڵكی شنگال بۆ ناوچەكانیان ئاڵوگۆڕ كرا.