کوردستان

حەسیبە گەردی: یەكێتی بە ڕۆژ لە حكومەتەو بە شەو دژە حكومەتە

13-05-2022
حەسیبە گەردی: یەكێتی بە ڕۆژ لە حكومەتەو بە شەو دژە حكومەتە
قەبارەی نووسین:
A A 21px


ــ یەكێتی بووەتە حزبێك تەنیا بۆ پۆست و پلە بەشداری حكوومەت دەكات و رۆڵێكی خراپ دەگێڕێت.

ــ لە دوای كۆچی دوایی مام جەلال، یەكێتی وەك پەیڕەوی حزبی كفنی بۆ دورا، یەكێتی پەرتەوازە بووە.

ـــ یەكێتی بۆ پارەداركردنی چەند كەسێك دروستبووە، نەك پرسە نیشتمانییەكان، پاشگری نیشتمانی لەسەر حزبی یەكێتی بە شتێكی زیادەی دەبینم.

ــ یەكێتی ئێستە تەنیا بۆ بەرژەوەندی و خۆدەوڵەمەندكردن و پۆست و پلە شەریكی حكوومەتە و لە عێراقیش رۆڵێكی خراپ دەگێڕێت.

ــ یەكێتی مەترسی زۆری لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان دروستكردووە.

ــ یەکێتی یارییەكی ئاگرین لەگەڵ خەلكی سلێمانی دەكەن تا خۆیان پێ زل بكەن.