کوردستان

لاهور جەنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی بۆ گەڕانەوە بۆ ناو یەکێتی دەستپێکرد

09-05-2022
لاهور جەنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی بۆ گەڕانەوە بۆ ناو یەکێتی دەستپێکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرچاوەیەكی ئاگادارو بەرپرس لە نووسینگەی لاهور شێخ جەنگی هۆكاری سەردانەكەی ناوبراوی بۆ ئەمریكاو بەریتانیا ئاشكراكردو رایگەیاند، بڕیارە سەردانی ئێرانیش بكات.

ئەو سەرچاوەیە، كە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە راشیگەیاند، سەردانی لاهور شێخ جەنگی بۆ بەریتانیاو ئەمریكا پەیوەندی بە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی نیشتمانی هەیەو دەیەوێت لەو رێگەیەوە لۆبییەكی بەهێز دروست بكات، بۆ گەڕانەوە بۆ ناوخۆی یەكێتی‌و هەوڵدان بۆ چارەسەری كێشەكانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی.

سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، فشارێكی زۆر لەسەر بافڵ تاڵەبانی هەیە بۆ ئەوەی كێشەكانی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی چارەسەر بكات، كە لە مانگی تەموزی ساڵی رابردووەوە سەریهەڵداوەو هەوڵەكانیش بەو ئاراستەیە، كە دەبێت هەردوولا دابنیشنین‌و لەسەر میكانیزمێكی نوێ‌ بۆ بەرێوەبردنی یەكێتی رێككەوتن بكەن.

هەروەها سەرچاوەكە ئاشكرایكرد، لاهور شێخ جەنگی دوای سەردانەكەی بۆ ئەمریكاو بەریتانیا سەردانی ئێرانیش دەكات‌و بڕیارە سەردانی بەغداش بكات، ئەوەش بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەردوولاو تاوتوێكردنی چارەسەری كێشەكانی یەكێتی.

ژێدەر

بوار نیوز