دوو یاریزانی یانەی میلان دووچاری كۆرۆنا بوون
مەسعود حەسەن/ باڵکێش
دوو یاریزانی یانەی ئەی سی میلان دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەمشەو بەرانبەر یانەی ڕۆما یاری ناكەن.
بە چەند كاتژمێرێك پێش یارییەكەیان بەرانبەر یانەی ڕۆما لە گەڕی پێنجەمی سێریا ئەی، یانەی ئەی سی میلان دووپاتی كردەوە هەردوو یاریزان جیجی دۆنارۆما و پێتێر هاوگی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە.
لەلایەكی تر یانەی میلان باسی لەوەشكردووە، سێ ئەندامی تری یانەكە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و هەموویان كەرەنتین كراون.
هەر ئەمڕۆ سەرجەم ئەندامانی یانەی میلان پشكنینیان بۆ ئەنجام درا و جگە لە دۆرنارۆما و هاوگی هەموویان سەلامەتن و هەڵگری ڤایرۆسەكە نین.