یانەی بارسێلۆنا لەسەر فاتی سكالا لەسەر رۆژنامەنووسێك تۆمار دەكات

مەسعود حەسەن/ باڵکێش

راپۆرتێكی رۆژنامەوانی دووپاتی كردەوە یانەی بارسێلۆنا رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سلڤادۆر سوستریس كارمەندی رۆژنامەی ABC دەگرێتەبەر بەهۆی بەكارهێنانی وشەی رەگەزپەرستی بەرامبەر ئەنسۆ فاتی.
پێگەی” مۆندۆ دیپۆتیڤۆ”ـی ئیسپانی دووپاتی كردەوە، سوستریس وتارێكی نووسیوە و رق و توڕەیی خۆی بەرانبەر یاریزانە ئەسمەرەكان دەربڕیوە.
سوستریس لە وتارەكە نووسیویەتی:” ئەنسو فاتێ وەك ئاسك را دەكات، قاچی لاوێكی ئەسمەر دەبینم، لەناكاو بانگی یەكێك دەكات و دەڵێ ( ئاو، ئاوم دەوێ، وێنەی دارستانێك دەبینم لەناو جەرگەی شاردا”.
ئەنتوان گرێزمان یەكەم یاریزان بوو كاردانەوەی بەرامبەر ئەو وشانە هەبوو، لە تویتەر گووتی:” فاتی وەك هەر مرۆڤێكی تر شایستەی رێزگرتنە، نەخێر بۆ رەگەزپەرستی”.

ھەواڵی زیاتر