بۆلیڤییەکان لەسەر چیاکانەوە سەیری مێسی دەکەن
هەودارانی تۆپی پێی وڵاتی بۆلیڤیا، نایەنەوێ ئەو ساتانە لەدەستبدەن کە ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە لە وڵاتەکەیانە و دەیانەوێ هیچ نەبێ لە دوورەوە بیبینن، بۆ ئەو مەبەستەش چوونەتە سەر چیاکانی دەوروبەری یاریگا.
ئەمشەو کاژێر 11:00 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە گەڕی دووەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2022ـی قەتەر، دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا.

هەودارانی مێسی لە بۆلیڤیا، هەلی ئەوەیان نەبووە لە نزیکەوە ئەو یاریزانە ببینین، بۆیە چوونەتە سەر چیاکانی دەوروبەری ئەو یاریگایەی کە مێسی و هاوڕێکانی مەشقی تێدا دەکەن و لە دوورەوە سەیری مێسی دەکەن.
کاتێک یاریزانانی ئەرجەنتین کاتێک ئەو دیمەنانەیان بینی بەلایانەوە ئاسایی بوو، بەڵام کاتێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کامێرای فڕیویان بە ئاسمانی یاریگاکەوە بینی، ناچاربوون کۆتایی بە مەشقەکانیان بهێنن.
