مێسی دەڕوات و پەیامی ماڵئاواییشی بۆ نووسرا

كویم تورا، سەرۆكی هەرێمی كەتەلۆنیا پەیامی ماڵئاوایی بۆ ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنا نارد، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕۆشتنی لە بارسا.

كویم تورا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتەر نووسیوویەتی: كەتەلۆنیا هەموو كات ماڵی تۆیە، سوپاس بۆ هەموو ئەو كاتانەی دڵخۆشت كردین ، تۆپی پێیەكی بێ وێنەت پێشكەش كردین، ئێمە زۆر بە چانسین كە ئەو ساڵانەی ژیانمان لەگەڵ باشترین یاریزانی جیهان بووین.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان بێت، مێسی بڕیاریداوە یانەکە بەجێبهێڵێت، ئەم بڕیارەشی لەڕێگەی فاکسەوە بە دەستەی سەرۆکایەتی یانەکە ڕاگەیاندووە.

ھەواڵی زیاتر