مێسی دوو مەرجی بۆ پاریس سانجێرمان هەیە

دەنگۆی ڕۆیشتنی لیۆنێل مێسی تا دێت لە میدیاکەناەوە فراوانتر دەبێت و ئیدارەی یانەی بارسیلۆناش نایانەوێت بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن. 

ماوەیەکی زۆرە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی گرنگیەکی زۆر بەو ئەستێرەیە ئەرژەنتینیە دەدەن و هەوڵ دەدەن بیگوازنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بۆ ئەوەی لەگەڵ سیانەیەکی بەهێزتر بۆ یانەکەیان بونیاد بنێن.

ڕۆژنامەی دۆن بالۆنی ئیسپانی لە هەواڵێکیدا دەڵێت “لیۆنێل مێسی ئامادەیە بچێتە یانەی پاریس سانجێرمان، بەڵام دوو مەرجی بۆ یانە فەڕەنسیەکە هەیە.

هەر وەک ڕۆژنامەی دۆن بالۆنی ئیسپانی باسی دەکات، مێسی دەیەوێت بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانەی وەربگرێت، لە پێناو ئەوەی ببێتە خاوەن بەرزترین مووچە لە نێو یاریزانانی تۆپی پێ، مەرجی دووەمی ئەو یوریزانەش ئەوەیە کە هەر کاتێک بیەوێت یانەکە بەجێ بهێلێت، بەبێ گەڕانەوە بۆ یانەکە ئەو بڕیارە بدات و گریبەستی دیاریکراو نەبێت.

لە لایەکی دیکەوە یانەی بارسیلۆنا لە پێناو مانەوەی لۆنێل مێسی، گوێ بۆ هیچ گرێبەستێک ناگرن کە پێشکەشی یانەکەیان دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر