چاڤی تووشی کۆرۆنا بوو

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی سەددی قەتەری تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

چاڤی هێرناندێز، ئەستێرە و کاپتنی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و راهێنەری ئێستای یانەی سەددی قەتەری رایگەیاند، لە یارییەکەی ئەمڕۆیاندا بەرامبەر ئەلخۆر، لە دەستپێکی گەڕانەوەی رکابەرییەکانی خولی قەتەردا ئامادەنابێت، بەهۆی ئەوەی دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان و جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆڵی تایبەت بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی قەتەر، دەرکەوت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

چاڤی ئاماژەی بەوە کردووە، کە تەندروستی باش و جێگیرە.

چاڤی هێرناندێز، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سەدد نوێکردەوە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتووش سەرپەرشتی مەشقەکانی یانەکە بکات.

ھەواڵی زیاتر