نەیمار بارسێلۆنای بێهیوا کرد
ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی پاریسی فەرەنسی نەیمار داسیلڤا، بە بڕیاری مانەوەی لە یانە پاریسییەکە، هاندەرانی بارسای بێهیوا کرد.
هەرچەندە پێشتر رۆژنامە جیهانییەکان باسیان لە ئارەزووی گەڕانەوەی نەیمار بۆ بارسێلۆنا دەکرد، بەلام ناوبراو بڕیاریدا بۆ ساڵێکی تریش لەگەڵ یانە پاریسییەکە بەردەوامبێت.
نەیمار، لە هاوینی 2017دا بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ ریزەکانی بارسای بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت، بەڵام کارگێڕی یانە پاریسییەکە رێگەی نەدا نەیمار بگەڕێتەوە بارسا. یانەی بارساش لە هاوینی رابردووەوە هەوڵی گەڕاندنەوەی نەیمار دەدات.