وەحشە هەولێرییەکە دەچێتە بەغدا

گۆڵپارێزی دیاری کوردستان سەرهەنگ موحسین، پەیوەندی بە یانەیەکی شاری بەغداوە دەکات و بۆ یەک وەرز گرێبەست لەگەڵ ئەو یانەدا واژوو دەکات.

سەرهەنگ موحسین، لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، بۆ ماوەی یەک وەرز، پەیوەندی بە یانەی ئەمانە کردووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی عێراقدا یاریی بۆ یانەکە بکات، بەڵام ئامادەنەبوو بڕی گرێبەستەکەی ئاشکرابکات

سەرهەنگ موحسین وتیشی، جگە لەو یانەیە یانەی نەجەفیش پێشنیازی گرێبەستی پێشکێشکردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە یانەی ئەمانە بەغدا لە پایتەختە ئەو یانەیەی هەڵبژاردووە. سەرهەنگ موحسین، چوار نازناوی خولی عێراقی لەگەڵ یانەی هەولێر بردۆتەوە، لە  ڕیزی هەڵبژاردەی ئۆڵیمپی و نیشتمانی عێراق یارییکردووە، گۆڵپارێزی یانەی شورتە بووە و ئێستاش گۆڵپارێزی یانەی برایەتییە لە خولی کوردستان

ھەواڵی زیاتر