مەسعود حەسەن/ باڵکێش
ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەكی ئیسپانی باس لە دواین چركە ساتەكانی مردنی دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا ئەفسانەی ئەرجەنتینی دەكات.
ماتیاس مورلا، پارێزەری ماڕادۆنا داوای بەدواداچوونی ورد بۆ مردنی ماڕادۆنا دەكات و ڕەخنە لە كەمتەرخەمی خزمەتگوزاریی پزیشكی دەگرێت.
مارادۆنای 60 ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە لە ماڵەكەی خۆی لە تیگری باكووری بۆینس ئایرس بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.
مورلا دەڵێ:” مارادۆنا ماوەی 12 كاتژمێر بەبێ گرینگی پێدان و پشكنین مایەوە، هەروەها ئۆتۆمبیلی فریاكەوتن ماوەی نیو كاتژمێر دواكەوت.
رۆژنامەی” ماركا” وردەكاری پەیوەندیی تەلەفۆنی لیوبولدو لوك پزیشكی مارادۆنا و فریاكەوتنی ئاشكرا كردووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە ئاشكرا بووە كە پزیشكی مارادۆنا داوای ئۆتۆمبیلی فریاكەوتن دەكات بێ ئەوەی بە كارمەندەكان بڵێت نەخۆشەكە مارادۆنایە.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە بەم شێوەیە بووە:
لیوبولدو لوكی: “دەتوانن ئۆتۆمبیلێكی فریاكەوتن بۆ گەڕەكی سان ئەندرێس بنێرن؟
فریاكەوتن: “لە كامە شوێن”؟
لیوبولدو لوكی:”تیگری.. بە یارمەتیت”.
فریاكەوتن: “كامە شەقام”؟
لیوبولدو لوكی: “گەڕەكی سان ئەندرێس.. شەقامی ئیتاڵیا. شەقامە داخراوەكە”.
فریاكەوتن: “لە كامە بەش”؟
لیوبولدو لوكی: “ژمارە 45.. كاتێك هاتن پرسیار بكەن.
فریاكەوتن: “چی روو دەدات؟
لیوبولدو لوكی: “كەسێك خەریكە جەڵتەی دڵ لێی دەدا، پزیشك خەریكە چارەسەری دەكات.
فریاكەوتن: “ژنە یان پیاو؟
لیوبولدو لوكی: “پیاو”.
فریاكەوتن: “تەمەنی چەندە” ؟
لیوبولدو لوكی: “60 ساڵ”.
فریاكەوتن: “باشە بەڕێز.. ناوی یەكەم و كۆتاییت؟.
لیوبولدو لوكی:” لیوبولدو لوكی”.
فریاكەوتن: “باشە”.
لیوبولدو لوكی: “سووپاس.. ماڵئاوا”.