ڕیال مەدرید دەستبەرداری جۆكەرەكەی زیدان دەبێت

مەسعود حەسەن/باڵکێش

یانەی ڕیال مەدرید بڕیاری داوە دەستبەرداری یەكێك لە یاریزانە سەرەكییەكانی پێكهاتەی زینەدین زیدان بێت.

بەگوێرەی هەواڵێكی پرۆگرامی ئێل چیرینگویتۆ، دەستەی كارگێڕی یانەی ڕیال مەدرید بڕیاری داوە بۆندی لوكاس ڤازكوێز تازە نەكاتەوە و كۆتایی ئەم وەرزە یاریزانە جۆكەرەكەی زیدان ماڵئاوایی دەكات.

بۆندی ڤازكوێز مانگی حوزەیرانی داهاتوو كۆتایی دێت و تا ئێستە یانەی ڕیال مەدرید ئامادەیی خۆی دەرنەبڕیوە بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی.
زیدان لە زۆربەی یارییەكاندا ڤازكوێز وەك یاریزان جۆكەر بەكاردەهێنێت و لە باڵی چەپ و ڕاست و پشتی هێرشبەران یاری پێدەكات.

ھەواڵی زیاتر