یانەی بارسێلۆنا ماوەی دووركەوتنەوەی ڕۆبێرتۆی ئاشكرا كرد
مەسعود حەسەن/باڵکێش
یانەی بارسێلۆنا ماوەی دابڕانی سێرجی ڕۆبێرتۆ یاریزانی یانەكەی بەهۆی پێكانەوە ئاشكرا كرد.
ڕۆبێرتۆ دوێنێ شەو لە خولەكەكانی كۆتایی یاری یانەكەی بەرانبەر یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید دووچاری پێكان بوو لە گەڕی دەیەمی لالیگا.
یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمی ئاشكرای كردووە، ڕۆبێرتۆ بەدەست پچڕانی ماسولكەی ڕانی ڕاستی دەناڵێنێت و بە شێوەی سەرەتایی ماوەی دوو مانگ لە یانەكە دادەبڕێت.
یانەی بارسێلۆنا دوێنێ لە یاری لوتكەی خولی ئیسپانیا بە تاكە گۆڵێك بە یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید دۆڕا و بە شێوەی كاتی بە 11 خاڵ چووە خانەی دەیەم.