پێرێز: لاریم لە ڕۆیشتنی ڕامۆس نییە
مەسعود حەسەن/باڵکێش
ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی زانیاری و نهێنی دواین پەیوەندی نێوان فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریال مەدرید و سێرجیۆ ڕامۆسی ئاشكرا كردووە سەبارەت بە نوێكردنەوەی بۆندی ڕامۆس.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پڕۆگرامی ئێل چیرینگویتۆ، پێرێز بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ كاپتن ڕامۆس كردووە، بەلام هەردوولا نەگەیشتونەتە رێكەوتن، چونكە سەرۆكی یانەی ریال مەدرید ئامادە نیە مووچەی سالانەی ڕامۆس لە 12 ملیۆن یۆرۆ زیاد بكات و ڕامۆسیش بەم بڕیارە ڕازی نیە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی ئێل چیرینگویتۆ پێرێز بە ڕامۆسی ڕاگەیاندووە:” ئەگەر دەستەوارەیەكت پێشكەش كرا، لاریم نیە و دەتوانی ماڵئاوایی لە یانەكە بكەیت.
مێدیاكانی فەڕەنسا دەڵێن، یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەیە بە مووچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی 3 وەرز بۆند لەگەڵ ڕامۆس بكات.