فیدراسیۆنی شاخه‌وانی هه‌وڵی به یاساییكردنی وه‌رزشی “شاخه‌وانی” ده‌دات
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان، ساڵی 2006 له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزش له هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تی پێدراوه و به پێوه‌ر و شێواز و نه‌خشه‌سازی شاخەوانی جیھانی چالاكییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات.
هێمن ئه‌مین مه‌نسور، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان بۆ باڵكێش وتی: “ویستێکی زۆر هه‌یه بۆ وه‌رزشی شاخه‌وانی و گەشتی پیادەڕۆی و لە هه‌رێمی کوردستان، چونكه ئه‌م وه‌رزشه تایبەتمەندیی خۆی هه‌یه و وەرزشێکی جەستەیی، دەرونییە کە بە کومەڵ دەکرێت و هەموو تەمه‌ن و ڕەگەزەکانیش ده‌توانن بە تێچوویەکی کەم و بە ئاسانی بیکەن.”
وتیشی، “لەم وەرزشەدا فێری یەکڕەنگی، ڕاستی و دروستی، لە خۆبردوویی، خۆڕاگری و ورەبەرزی دەبیت و سەرکەوتن بەسەر سەختییەکانی کوێستان و ئه‌و شاخانه فێرت دەكه‌ن چۆن بۆ سەرکەوتن بەسەر کێشەکانی ژیاندا تێبکوشی و هاوكات جۆڵانەوە و چالاکییەكی سودبه‌خشیشه له‌ڕووی تەندروستییه‌وه بۆ مرۆڤ.”
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ڕێكخستنی وه‌رزشه‌كه و ناسینی به فه‌رمی، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه وتی، سەردانی جێگری سەرۆکی په‌رله‌مانی کوردستان‌مان کردووه بۆ دانانی نەخشەڕێگایەک بۆ نووسینەوەی پرۆژە پێشنیازێکی تایبەت بە شاخەوانی و بەشەکانی، یان “جێکردنەوە”ی بەشێکی تایبه‌ت بە وه‌رزشی شاخەوانی لەناو ئەو یاسا گشگیرەی کە وا بڕیارە بۆ وەرزش ده‌ربكرێت لە پارلەمانی کوردستان.
ڕوونیشیكرده‌وه، “هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆکی په‌رلەمانی کوردستان پاڵپشتی كردوون و پێیڕاگه‌یاندوون، هەرکات دەست بە نووسینەوەی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای وەرزش لە هەرێمی کوردستان کرا، ئەوان دۆسیەی وەرزشی شاخه‌وانی ده‌خەنە بەرنامەی کاری ئەو لیژنەیەی کە یاساکە دەردەکەن و سه‌رۆكی فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستانیش به‌شداری پێده‌كه‌ن لە نووسینەوە و ئامادەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژە یاساكه‌دا.”
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه سەرەڕای بڕینی سەرچاوەی دارایی و نەبوونی ھیچ ھاوکاری و بودجەیەک، وه‌رزشه‌كه گه‌شه‌ی كردووه و فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستانیش لە ھەوڵی بەردەوامدابووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی گەورەتر خزمەتی زیاتر بە وه‌رزشكارانی شاخەوانی و بەردەوانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن، “به‌بێ ڕه‌چاوكردنی جیاوازی ناوچەیی و ئاینی و مەزهەبی.”