لیڤەرپوول وەك نەخۆشخانەی لێهاتووە

مەسعود حەسەن/باڵکێش

یۆرگن كلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوول لە بیستنی هەواڵە ناخۆشەكان بەردەوامە و ئەمجارەیان جۆردان هندرسۆن كاپتنی یانەی لیڤەرپوول لە یاری هەڵبژاردەی ئینگلترا بەرانبەر هەڵبژاردەی بەلجیكا دووچاری پێكان بوو.

ساوسگەیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلترا رایگەیاند، هندرسۆن بەهۆی هەستكردن بە ئازار نەیتوانی لە تایمی دووەم بەردەوام بێت، بەڵام تاوەكو ئێستا جۆری پێكان و ماوەی دووركەوتنەوەی ئاشكرا نەكراوە.

هندرسۆن ناوی چووە لیستی یاریزانە پێكراوەكانی یانەكە وەك: رۆبێرتسۆن، ڤان دایك، جۆ گۆمێز و ئاڕنۆڵد، بەم شێوەیە یانەی لیڤەرپوول لە یاری داهاتوو بەرانبەر یانەی لیستەر سیتی بەبێ یاریزانە سەرەكییەكانی هێڵی بەرگری یاری دەكات، فابینیۆ تاكە یاریزانی بەرگرییە بۆ یاری داهاتوو ئامادەیە.

لەلایەكی تر مەحەمەد سەلاح دوای گەڕانەوەی بۆ میسر بەمەبەستی بەشداری كردن لە ئاهەنگی بووك گواستنەوەی بۆ براكەی دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، ئێستە لە كەرەنتین دایە، تیاگۆ ئەلكەنتارا و چەمبەرلینیش چارەنووسیان بۆ یاری داهاتوو دیار نیە.

ھەواڵی زیاتر