بزانە لە هوتێڵ یاریزانانی پاریس سان جێرمان چیان بەسەر هاتووە

مەسعود حەسەن/بالکێش

چەند یاریزانێكی یانەی پاریس سان جێرمان پێش ئەنجامدانی یارییەكەیان بەرانبەر یانەی لایپزیگی ئەڵمانی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا دووچاری گرفتێكی سەیر و دڵەڕاوكێ بوون.

پێگەی”لۆ پاریسیان” ئاشكرای كردووە چەند یاریزانێكی یانەی پی ئێس جی لە ئەڵمانیا نزیكەی 50 خولەك لە نێو ئەسانسۆر (سەرخەر)ـی هۆتیل گیریان خواردووە و دواتر كۆتایی گرفتەكە هات.
هێزەكانی بەرگری شارستانی بەپەلە گەیشتونەتە هۆتێڵەكە و یاریزانەكانیان دەرهێناوە.

بە گوێرەی پێگەی ناوبراو، لایڤین كورزاوا، كیمپێمبێ، فادیگا، عەبدۆ دیالۆ، كۆلین داگبا، پارێدیس، دی ماریا، ماركینیۆس، مویس كین و ئدیریسا گاییە لە نێو سەرخەری هۆتێڵەكە بوون.
كورزاوا لە ئینیستگرام ڤیدیۆییەكی پۆست كردووە و داوای یارمەتی دەكات.

ھەواڵی زیاتر