مارادۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا

مەسعود حەسەن/باڵکێش

دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی باری تەندروستی تێكچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.

میدیاكانی ئەرجەنتین ئاشكرایان كردووە، مارادۆنای پاڵەوانی مۆندیالی 1986 باری تەندروستی تێكچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیبیسنا كلینیك لە شاری لاپلاتا كراوە كە یەك كاتژمێر لە بۆنیس ئایرسی پایتەخت دوورە.


مارادۆنا كە چەند رۆژێك پێش ئێستە یادی 60 ساڵەی لەدایكبوونی كردەوە، چەند ڕۆژێك لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە و لەژێر چاودێری پزیشكی دەبێت، میدیاكانی ئەرجەنتین دەڵێن نەخۆشكەوتنی مارادۆنا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نیە.

ھەواڵی زیاتر