پۆگبا: هەواڵی وازهێنانم لە هەڵبژاردەی فەرەنسا دوورە لە ڕاستی

مەسعود حەسەن/باڵکێش

پۆل پۆگبا ناوەڕاستكاری یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی دووپاتی دەكاتەوە هەموو ڕێكارێكی یاسایی دەگرێتە بەر بەرانبەر بەو دەنگۆ و هەواڵانەی باس لە وازهێنانی دەكەن لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا.
لە سۆشیال میدیا چەندین هەواڵ لەسەر پۆگبای 27 ساڵ پۆست كران گوایە بەهۆی لێدوانەكانی ئیمانویل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بە پێغەمبەری ئیسلام هیچی دیكە یاری بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا ناكات.
لەمبارەیەوە پۆگبا لە ئینیستگرام دەڵێ:” ئەم هەواڵانە دوورن لە راستی، زۆر هەست بە توڕەیی و شۆك و كەوتن دەكەم كاتێك ناوی دەخرێنە نێو ئەم دەنگۆ و هەواڵە درۆیانە”.
پۆگبای موسڵمان زیاتر دەڵێ:” من دژی توندوتیژی و ئیرهابم، لە بێبەختی من هەندێ رۆژنامەنووس هەست بە بەرپرسیارەتی ناكەن، ئازادی رۆژنامەگەری بە خراپی بەكاردەهێنن و راستی و درووستی بابەتەكان وەك خۆی باس ناكەن و بەدوای راستییەكان ناگەڕێن.

ھەواڵی زیاتر