25 پەرلەمانتاری کوردستان، یاداشتێکی ناڕەزایەتی دەدەنە کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی یاداشتەکەوە لە فەیسبووک نووسیویەتی” فەرەنسا لە رابردوودا هەندێ بڕیار و سیاسەت و هەنگاوی بە بەرژەوەندی میللەتی ئێمە و پاراستنی بووە لە دەستی رژێمی بەعس، ئەمە جێگەی پێزانینە و گەلی ئ
ێمەش بە سیفەتی وەفاداری ناسراوە بۆ ئەوانەی چاکەیان لەگەڵدا کردووە، بەڵام وەک میللەتێکی مسوڵمانیش نیگەرانین کە وڵاتێکی زلهێزی خاوەن مێژوویەکی دێرین، بەبێ گوێدانە پیرۆزییەکانمان و رێزگرتن لە هەستی مسوڵمانان، بەوجۆرە سوکایەتی بە ئیسلام و پێغەمبەرەکەی بکات”.