عیزه‌ت دوری كۆچی دوایی كرد
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 26ی ئۆكتۆبه‌ر، حیزبی به‌عس له به‌یاننامه‌یه‌كدا مردنی عیزه‌ت دوری ڕاگه‌یاند
به‌شێك له میدیا ئه‌لیكترۆنییه‌كانی نزیک لە حیزبی بەعسی عێراقی ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، “ڕۆحی عیزەت دو‌ریش گەیشتووەتە لای سەدام حسێن و ئەویش کۆچی دوایی کردووە.”
کەناڵی سی ئێن ئێن-یش بڵاویكردووه‌ته‌وه، “بەیانی ئەمڕۆ لە گۆڕستانێکی ڕانەگەیەنراو لە پارێزگای سەڵاحەدین ته‌رمی عیزەت دوری بە ئامادەبوونی هەندێک لە ئەندامانی حیزبی به‌عس نێژراوە.”
عیزەت دوری لە ساڵی 1942دا لە دایکبووە، لەسەردەمی حزبی بەعسی عێراقیدا جێگری سەدام حسێن بوو، له‌دوای ساڵی (2003)شه‌وه تائێستا چه‌ند جارێك هه‌واڵی مردنی بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر له‌ڕێگه‌ی تۆمارێكی ده‌نگی، یان بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێكی ڤیدیۆییه‌وه ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه مردبێت.