سۆران عومەر بۆ باڵكێش: سبەی دەست لەکار کێشانەوەم پێشکەشی پەرلەمان دەکەم

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند, سبەی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پەرلەمانتاری رادەگەیەنێت و هۆکارەکانیشی ئاشكرا دەکات.

لە 7ـی ئایاری 2020 بە دەنگی 57 پەرلەمانتار پارێزبەندیی سۆران عومەر هەڵگیرا. لە رۆژی 15-6-2020 رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە. فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان لە وەڵامی بڕیاری رێواز فایەقدا رایگەیاند، بڕیارەکە پێچەوانەی رێسای گشتیی پلەبەندی یاسایی دەرچووە و لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاونابێتەوە. 

هەروەها رۆژی یەکشەممە 12-7-2020 سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سۆران عومەر دەرکرد.

ھەواڵی زیاتر