ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە و تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دوایین ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی سووتاندنی دارسنەوبەرەکانی سلێمانی.
سبەی سێشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە، دەنگ لەسەر پاڵێوراوان بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەر، بەڕێوەبەری گشتی و چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و بەڕێوبەری ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی دەدرێت.
هەروەها بانگهێشتی هەریەكە لە پارێزگاری سلێمانیسەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەری پۆلیسی داراستان كراوە بۆ گفتوگۆ لەبارەی سوتانی دار سنەوبەرەكانی سلێمانی.
