وێنەی ئەو ژنەی منداڵەکانی فڕێدایە ناو رووباری دیجلە
ئەو ژنەی منداڵەکانی فڕێدایە نێو رووباری دیجلە ئێستا لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و وێنەکەی بڵاوکرایەوە.
ئەو ژنە لەگەڵ هاوسەرەکەی “باوکی دوو منداڵەکەی” کێشەی هەبووە و رۆژی 2020-09-27ـی ئەمساڵ دادگا بڕیاری جیابوونەوەی داون. دوای مانگێک لە جیابوونەوە، دایکەکە لە شەوێکی درەنگدا کە گوتویەتی بۆ زیارەتی ئیمام موسای کازم دەیانبات، منداڵەکانی بێبەزییانە فڕێدەداتە نێو رووباری دیجلە و بۆ ئەبەد کۆتایی بە ژیانیان دەهێنێت.
