راپۆرتی سێ مانگی یەکەمی جێبەجێکردنی یاسای چاكسازیی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، گەیشتووەتە پەرلەمانی كوردستان و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بدرێتە پەرلەمانتاران.
عەبدولحەکیم خەسرۆ، سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، راپۆرتی سێ مانگی یەکەمی جێبەجێکردنی یاسای چاكسازیی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە گەیشتووەتە پەرلەمان و ئەمڕۆ دەدرێتە سەرۆکایەتی و دواتریش پەرلەمانتاران.
یاسای چاكسازی لە 19 ماددە پێكهاتووە، لە 16-1-2020 لە پەرلەمان دەرچووە رۆژی 3-2-2020 لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر کرا، لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە یاساكە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.