كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەتوندی ئیدانه‌ی سوتاندنی بارەگای لقی 5 ی پارتی لە بەغدا دەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو چالاکییە تێکدەرانەی “گروپە چەکدارەکانی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانەوە” دەیکەن، کێشەی تائیفی لە عێراق دروستدەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند، “ئەو چالاکییە ناسەقامگیرانەی کە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی عێراق دەیکەن، ئاڵۆزییەکانی عێراق زیاتر دەکه‌ن و کێشەی تائیفی دروستدەكه‌ن، بۆیه داوا لە لایەنەکان دەکەین بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن، چونكه ئێستا عێراق ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی بووەتەوە و هەڕەشەکانی داعش‌یش بەردەوامن.”
دوێنێ شەممە، 17 ی ئۆكتۆبه‌ر، ژمارەیەك له لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیانكرده سه‌ر باره‌گای لقی 5 ی پارتی له به‌غدا و باره‌گاكه و ئاڵای کوردستانیان سوتاند، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان و شه‌قامی كوردیی لێكه‌وته‌وه.