عێراق؛ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا (81) هەزاری تێپەڕاند-هەواڵ
هەواڵی پەیوەندیدار
- عێراق و سعودیە پابەندییان بە رێکەوتنەکەی ئۆپیک ڕاگەیاند 13/7/2020عێراق
- ئەمڕۆ لە عێراق حاڵەتەکانی چاکبونەوە زیاترە لە توشبوون بە کۆرۆنا 13/7/2020عێراق
- خانەقین.. دەست بەسەر (100) کیلۆگرام ماددەی تەقینەوەدا گیرا 13/7/2020عێراق
- عێراق؛ لە (24) کاتژمێردا دوو هەزار توشبووی کۆرۆنا تۆمارکران 12/7/2020عێراق
- لەسەر دواکەوتنی موچە وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت 12/7/2020عێراق
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری (24) کاتژمێری رابردووی توشبوون و چاکبونەوە و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ئامارەکەش (95) توشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.
بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، سێ هەزار و 784 توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە هاوکات دوو هەزار و 22 توشبووی نوێ تۆمارکران.
بەمەش کۆی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکە لە عێراق گەیشتە، 81 هەزار و 757 کەس، لەو ژمارەیەش 50 هەزار و 782 توشبوو چاکبونەتەوە هاوکات سێ هەزار و 345 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.