سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو بارانبارین ده‌ستپێده‌كات
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
شارەزایەکی بواری کەشناسیی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “بە زوویی بارانبارین لە عێراق دەستپێدەکات و بۆ ماوەی یەک مانگ و سێ هەفتە بەردەوام دەبێت.”
محەمەد عەلی، شارەزای بواری کەشناسیی عێراق ڕایگەیاندووە، “کەش و هەوای سەرەتا و ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کاریگەریی باشی دەبێت له سه‌رتاسه‌ری عێراق و پێشبینی بارینی بارانێکی زۆر دەکرێت و جه‌ختیشی كردووه، كه ئه‌مساڵ “وشكه‌ساڵی” نابێت.”
دەشڵێت، “بارانبارینەکە بە زوویی و ڕەنگە لە هەفتەی داهاتووه‌وه دەستپێبکات، تاوه‌كو نزیکی 21ی12 بەردەوام بێت و دواتر وەرزی زستان دەستپێدەکات.”