وێستگەی هەڵمی خەبات چەند کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات؟ -ڕاپۆرت

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤.٧.٢٠٢٠ کاتژمێر ١١:٠٠ ی پێشنیوەڕۆ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، رێورەسمی بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات بەڕێوەچوو.

 مەسرور بارزانی لە وتارێکدا بەبۆنەی بەگەڕخستنی وێستگەکە، وتی “سەرەڕای ئەم دۆخە نالەبار و سەختە ئابوورییەی كوردستان تووشی بووە، نەوەستاوین و لە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی لە سەرەتای كابینەكەدا بەڵێنمان بە خەڵكداوە، بەردەوام دەبین”.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد “هەروەك دەزانن ئەمە دووەمین پڕۆژەی ستراتیژییە كە لەم هەفتەیەدا وەكوو حكوومەت دەستمان پێكرد بۆ جێبەجێكردن و بەگەڕخستنیان، ئەمەش دەریدەخات كە سەرەڕای ئەم دۆخە نالەبار و سەختە ئابوورییەی كوردستان تووشی بووە، نەوەستاوین و لە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی لە سەرەتای كابینەكەدا بەڵێنمان بە خەڵك داوە، بەردەوام دەبین.

هەر لەو رێوەڕەسمەدا کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: پڕۆژەی وێستگەی هەڵمی كارەبای خەبات لە دوو یەكە پێكدێت و باشترین سیستەمی تێدا بەكار هاتووە كە دۆستی ژینگەیە.وێستگەکە بە نەوتی ڕەش کاردەکات، لەگەڵ پاڵاوگەی كار كە لە تەنیشت وێستگەكەیە بەستراوەتەوە و گواستنەوەی سووتەمەنی بۆی قورس نییە.

وێستگەی هەڵمی خەبات چەند کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات؟

١٥٠ مێگاوات کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات

١٠٪ی بەرهەمهێنانی كارەبای كوردستان زیاد دەكات

لە هەرێمی کوردستان ١٤ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا هەن

٦٧٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنن

ئێستا تەنیا ٣٠٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنرێت

هۆکارەکەی نەبوونی سووتەمەنی پێویستە بۆ وێستگەکان

هەروەها ٤٤%ی کارەبای نیشتمانی ون دەبێت

ھەواڵی زیاتر