وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حكوومهتى ههرێمى كوردستان، ئاگادارییەکى بۆ دەرچووانى 12ى ئامادەیى بڵاوكردهوه.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 15/10/2020، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی، ئاگادارییهكى بۆ دەرچووانى 12ى ئامادەیى بڵاوكردهوه و ڕایگەیاند “وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی ئاگادارى ئەو قوتابییانە دەکاتەوە، کە بەهۆى تووشبوونیان بە پەتاى کۆرۆنا نەیانتوانیبوو بەشداریى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى قۆناغى 12ى ئامادەیى بکەن، دواتر لەلایەن وەزارەتى پەروەردە دووبارە تاقیکردنەوەیان کردەوە، ئێستا ئەنجامەکانیان گەیشتووهتە وەزارەتى خوێندنى باڵا و داخیلى سیستهمى زانکۆڵاین کراوە، بۆیە ئەو دەرچووانەش ئێستا دەتوانن بچنە نێو زانکۆڵاین و فۆڕمى داواکارى لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەش بکەن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “سەبارەت بە وشهى تێپهڕ و وشه نهێنییهكانیان، ئاگاداریان دەکەینەوە پێشتر لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وشهی تێپهڕ و نهێنی (یووزهرنهیم و پاسوۆرد) یان ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە کراوە و دەتوانن لە قوتابخانهكانیان وەریبگرنەوە، بۆ ئەوەى وەک سەرجەم دەرچوانى دیکە داواکارى پێشکەش بکەن و بچنە پێشبڕکێى وەرگرتنەوە”.