پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر بازنەی هەڵبژاردن دەکات
پەرلەمانی عێراق لەبارەی بازنەی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە و دانیشتنەکەی رۆژی شەممەی رابردوو تەواو دەکات .
کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و ئەجێندای دانیشتنەکەش تەواوکردنی دانیشتنی رۆژی شەممەی رابردووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی بازنەی هەڵبژاردنەکان.
کورد لەگەڵ ئەوەدایە لە هەر پارێزگایەک یەک بازنەی هەڵبژاردن هەبێت، دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانیی فەتحیش پشتگیریی ئەو بۆچوونەن. بەڵام سەدر پشتگیریی 240 بازنەی هەڵبژاردن دەکات.