كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
تیدروس ئه‌دهانوم، سه‌رۆكی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداری ده‌دات له ڕێگه‌دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی به‌رگریی به كۆمه‌ڵ و به كارێكی “نائه‌خلاقی” ناوده‌بات و ده‌ڵێت: “دیارنییه ئه‌و به‌رگرییه دروستده‌بێت یاخود نا.”
وتیشى: “به‌رگریى به‌كۆمه‌ڵ به‌وه نابێت هاوڵاتیان تووشى ڤایرۆسه‌كه بكه‌یت، به‌ڵكو به پاراستنیان ده‌بێت و به‌درێژایى مێژووش ستراتیژى به‌رگریى به كۆمه‌ڵ به‌كارنه‌هێنراوه، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ى په‌تایه‌ك.”
جه‌ختیشیكرده‌وه، زانیارییه‌كان له‌سه‌ر كۆرۆنا كه‌من و ته‌نانه‌ت نازانرێت به‌رگریى به كۆمه‌ڵ دروست ده‌بێت یاخود نا، وتیشی، “هه‌ندێك زانیاریمان هه‌یه، به‌ڵام وێنه ته‌واوه‌كه نازانین، بۆیه ڕێگه‌دان به بڵاوبوونه‌وه‌ى مه‌ترسیدار و “نائه‌خلاقییه”.