گەنجێکی باشووری کوردستان لە رێگای نێوان تورکیا یۆنان گیانی لە دەستدا و تا ئێستا ھۆکار و جۆری گیانلەدەستدانەکەی بڵاو نەکراوەتەوە.
مەناف بێدەیی، ناوی ئەو گەنجە 23 ساڵانەیە کە لە ڕێگای نێوان تورکیا – یۆنان بە مەبەستی ڕۆیشتن بۆ ئەوروپا گیانی لە دەستدا و تا ئێستا ھۆکاری گیانلەدەستدانەکەی نازانرێت.
لە ئێستادا تەرمەکەی لە وڵاتی تورکیایە.