تۆمەتبارێکی کوشتنی دوو خوشکەکەی چەمچەماڵ دەستگیر کرا
پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ تۆمه‌تبارێكیان دەستگیر کرد كه ده‌ستی له كوشتنی دوو خوشکەکەی شارۆچکەی چه‌مچه‌ماڵ هه‌بووه.
تۆمه‌تبارەکە مامی دوو کچەکە كوژراوه‌كانه، به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
لە سەرەتای مانگی ئەیلوول، پۆلیسی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، دوو خوشك لە لایەن باوكیانەوە كوژراون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە