ئەمڕۆ شەممە 2020/10/10، ئاگربەستی مرۆیی لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بە سەرپەرشتی ڕووسیا جێبەجێ دەکرێت.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند، دوای زیاتر لە 10 کاتژمێر گفتوگۆ کردن لەسەر پرسەکانی نێوانیان، هەردوو وڵاتانی ئازەربایجان و ئەرمینیا، لە مۆسكۆی پایتەختی ڕووسیا، ڕێککەوتن لەسەر دەستپێكردنی گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی ئاریشەکانی هەرێمی قەرەباخ، هەروەها وەستاندنی هەموو جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە 27ی ئەیلوولی ئەمساڵ، پێکدادانی سەربازی لە نێوان هێزە وڵاتانی ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستی پێکرد و زیاتر لە 300 سەرباز و هاوڵاتی سڤیل بوونە قوربانی.