قادری حاجی عەلی لەژێر چاودێریی پزیشکدایە

ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان، بەھۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا چەند ڕۆژێکە لەژێر چاودێریی پزیشکدایە.

قادری حاجی عەلی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان، نزیکەی ھەفتەیەکە تووشی کۆرۆنا بووە و لەچەند ڕۆژی رابردوودا بەھۆی ھەناسە تەنگییەوە رەوانەی نەخۆشخانەکرا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، ئێستا تەندروستی ناوبراو باشتر بووە، بەڵام ھێشتا لە نەخۆشخانەی فارووق لە سلێمانی لە ژێر چاودێریدایە.

قادری حاجی عەلی، یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی گۆڕان و چەند ساڵێکە زوویربووە و کاری سیاسیی ناکات.

ھەواڵی زیاتر