لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند ڕۆژی شەممە 10/10/2020 دەوامی فەڕمی قوتابخانەکان دەستپێدەکات.
کەمێک بەر لە ئێستا وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی فەڕمی قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، ڕۆژی شەممە 10/10/2020 دەستپێکی دوامی فەڕمییە بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی لە ناوەندی قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان. هەروەها دەستپێکی خوێندنی ئەلکترۆنییە بۆ قوتابیانی قۆناغی سێهەمی بنەڕەتی تاکو قۆناغی یازدەی ئامادەیی.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، جەخت لە پابەندبوون بە ڕێنمایی خۆپارێزی و تێکەڵ نەبوونی قوتابیان و بەستنی ماسک کراوەتەوە. هەروەها بۆ ئەو قوتابخانانەی لە گوندەکانن هێڵی ئینتەرنێتی پێویستیان لە بەردەست نییە و ژمارەی قوتابیانیان کەمە، پێویستە پابەند بن بە ڕێنمایی خۆپارێزی و بە کارهێنانی ماسک و دووری دیاریکراوی نێوان قوتابیان بپارێزن.
ئەم بڕیارە لە دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوو، وەزارەتی پەروەردە بەهۆی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆڕۆنا سیستەمی بەشێکی زۆر لە قۆناغەکانی قوتابخانەکان بکات بە ئەلکترۆنی.