سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆ بووەوە و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدراڵی کرایەوە لە سەر بنەمای دەستوور.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/10/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق عەبدولئەمیر یارەڵڵا سوپاسالاری عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی تاووتوێ کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم . جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدراڵی کرایەوە لە سەر بنەمای دەستوور.