لیژنەی دارایی پەرلەمان: چەندین نەوەی عێراق قەرزار دەبن
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تووشی سەرسوڕمان بووین کاتێک وەزارەتی دارایی بە شێوەکیتر چارەسەری بۆ مووچە دۆزیوەتەوە و دەشپرسێ: ئایا بەو قەرزکردنە چەندین نەوەی عێراقی قەرزدار نابن؟
دەقی بەیاننامەکە
لە کاتێکدا زۆر چاوەڕێمان کرد کە حکومەت و وەزارەتی دارای لە ژێر ڕۆشنایی یاسای (قەرز کردن لە ناوەخۆ و دەرەوە) قەرز بکات، وە پەرلەمان لە ڕۆژی 24/6/2020 دیاری کرد و ماوەی 60 ڕۆژی دیاری کرد تا خوێندنەوەی بۆ بکرێ، بەڵام ئێمە تووشی سەرسوڕمان بووین کاتێک وەزارەتی دارایی بە شێوەکیتر چارەسەری دۆزیوەتەوە، تەنیا پشتی بە فرۆشتنی نەوت بەستووە، ئێمە دەپرسین ئایا نەوت نرخی دابەزی؟
ئایا بەو قەرزکردنە چەندین نەوەی عێراقی قەرزدار نابن؟ وە حکومەت تۆپەکەی خستۆتە گۆڕەپانی پەرلەمان تا ڕەزامەندی نیشانبدا!
ئێمە بۆ هاوڵاتیانی عێراقی ڕادەگەیەنین کە باس و خواسی مووچەی فەرمانبەران لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نیە وەک ئاگادارن پەرلەمان دەسەڵاتی یاسا دانانە، بەڵکو مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران ئەرکی حکومەتە دابینی بکات.