ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری داراییش بەشدار دەبن.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کارنامەی دانیشتنەکەی ئاشکراکردووە، کە لە پێنج تەوەر پێکهاتووە:-
1-ههنگاوهكانی جێبهجێكردنی پرۆسهی چاكسازی له كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان، بهتایبهت ههنگاوهكانی جێبهجێكردنی یاسای چاكسازی له مووچه و دهرماڵه و بهخشین و ئیمتیازاتهكان و خانهنشینی له ههرێمی كوردستان.
2-بارودۆخی دارایی ههرێمی كوردستان و دابهشكردنی مووچه.
3-دانوستانهكان لهگهڵ حكومهتی عێراق.
4-بارودۆخی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێمی كوردستان.
5-لێكهوتهكان و ههنگاوهكانی بهرهنگاربوونهوهی پهتای كۆرۆنا.
بۆچی سەرۆکوەزیران پێشنیازیکرد بچێتە پەرلەمان؟
ماوەی سێ مانگە پرۆسەی چاکسازیی چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 1.7.2020ەوە، هەر کارێکی کردبێ لەژێر ساباتی ئەو پرۆسەیەدا کردوویەتی و وەکو سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەموو کارەکانی حکومەت لە چوارچێوەی چاکسازییەکەدا دەبن.
بەپێی چاکسازیی پەسندکراو، دەبێ حکومەت سێ مانگ جارێ ڕاپۆرتی چاکسازیی بداتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئێستاش سێ مانگی یەکەمی پرۆسەکە تەواوبووە و حکومەتیش دەڵێ: ڕاپۆرتم ئامادەیە و دووشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی دەیدەینە پەرلەمان و هەموو وردەکارییەکان دەخەینە ڕوو.
چاکسازییەکە چییە؟
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕوویەکەوە پلانی بۆ چاکسازیی داناوە، لەوانە:-
- پێداچوونەوە بە گرێبەستی نێوان حکومەت و کۆمپانیاکان
- بەرزکردنەوەی کواڵێتی کاری کۆمپانیاکان لە بواری خزمەتگوزاریدا
- ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکان و پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانیاندا
- تەواوکردنی پرۆژە تەواونەکراوەکان
- دامەزراندنی ئەنجومەنی گشتیی راژە، بۆ رێکخستنەوەی کاروباری فەرمانبەران. ئەم بابەتەش بەشێکە لە پرۆسەی چاکسازیی، کە لە هێڵە گشتییەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە.
- رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆی وەزارەت و دەستە و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت، لە چوارچێوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری
- پێداچوونەوەش بە خەرجیيەکانی هەر وەزارەتێك بکرێت و دواتر بە پێی پێویستی و تایبەتمەندیی، پێداویستیی خەرجییەکانی هەر وەزارەتێك دابین بکرێت
- چاکسازیی لە خانهنشینی، مووچە، دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان
- پێداچوونەوە بە مووچەی پلەباڵاکان و بڕینی مووچەی مووچەخۆری ناشایستە
دانیشتنەکەی پەرلەمان چۆن دەبێ؟
چوونی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی بۆ پەرلەمان، نە پرساندنە و نە بانگهێشت، بەڵکو دانیشتنێکە لەسەر داوای خۆی، بۆیە بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ بە “گفتوگۆ” هەژمار دەکرێت، لەو دانیشتنەشدا دوو ڕێگە لەبەردەم پەرلەمانتاراندا هەیە، یان هەر پەرلەمانتارێک ماوەی 2 خولەک قسە و پرسیارەکانی بکات، یانیش تەنیا سەرۆک فراکسیۆنەکان 8 خولەک ماوەی قسەکردنیان پێبدرێ.