نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا و خانمی یەکەمی ئەو وڵاتە دەکات و دەڵێ” دڵمان لاتانە و هیوای چاکبوونەوەتان بۆ دەخوازم”.
نێچیرڤان بارزانی پەیامەکەی بەهۆی تووشبوونی ترەمپ و میلیانیای هاوسەری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوە و دەشڵێ” هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و میلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا و سەرجەم تووشبووانی کۆرۆنا دەخوازم”.