دادگای تورکیا بڕیاریدا خانمە هونەرمەندی باکووری کوردستان هۆزان جانێ، ئازاد بکات.
ساڵی 2018 هۆزان جانێ، به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، سزای زیندانیكردنی 6 ساڵ و 3 مانگی بەسەردا سەپێنرابوو.
جانێ ناسنامەی ئەڵمانی هەیە و تۆمەتەکەشی پاڵپشتیکردنبوو لە تیرۆر، بەڵام ئەوکاتە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگەیاند، ئه‌و رێكارانه‌ی توركیا سیاسین و هیچ په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه نییه.
جانێ له شاری ئامەدی باكووری كوردستان له‌دایكبووه، كاره هونه‌رییه‌كانی به گوتنی گۆرانی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕی ده‌ستپێكردووه و تائێستا 19 ئه‌لبوومی تۆماركردووه، ماوه‌ی 23 ساڵه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاتەشی هەیە.