نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری سەرجەم ڕاوێژكارییەكانی كرده‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

نەخۆشخانەی ڕزگاری فێركاری لە شاری هەولێر ڕایگەیاند: “ڕۆژی شەممە، 3ی10، سەرجەم ڕاوێژكارییەكانی نەخۆشخانەی ڕزگاری بە ڕووی چارەخوازانی شاری هەولێردا ده‌كرێنه‌وه‌ به‌م پابه‌ندبوونانه‌ی خواره‌وه‌.”

1- بەستنی دەمامك

2- پاككردنەوەی دەستەكان بە ماددەی كهولی یان دژە بەكتریاو ڤایرۆس

3- بەیاوەری یەك هاوەڵ سەردانی ڕاوێژكارییەكان بكرێت

4- سەردانیكردنی ڕاوێژكارییەكان لەكاتی زۆر پێویست

5- ئه‌گەر سەردانیكار نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا یان گومانی بوونی ڤایرۆسەكەی لێدەكرێت، با خۆی بە دووربگرێت لە سەردانی كردنی ڕاوێژكارییەكان

ھەواڵی زیاتر